بەغدا زیاتر لەگەڵ جیهان دەبەسترێتەوە

گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و کۆپنهاگن کرایەوە

ئەحمەد مستەفا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا یەکەمین گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی بۆ شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک دەستپێکرد، بە هاوکاری کۆمپانیای فڕۆکەوانی عومانی SalamAir.

لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی ئەم هێڵە ئاسمانییەدا، نوێنەری وەزیری گواستنەوە، باڵیۆزی عومان لە عێراق و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغدا ئامادە بوون.

کاپتن ئیهاب سەعد کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان و ڕێگاکانی هاتوچۆی ئاسمانی رایگەیاند، دەستپێکردنی ئەم هێڵە نوێیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی و ئاسانکردنی هاتوچۆی گەشتیاران.

وەک فڕۆکەخانەکە لە راگەیەندراوەکەیەد باس کردووە، ئەم هەنگاوە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایە.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
یەکەم گەشتی نێوان عێراق و دانیمارک

یەکەم گەشتی نێوان عێراق و دانیمارک