به‌نزینفرۆشێكی هه‌ولێر

فرۆشتنی به‌نزین به‌ FIB بووه‌ته‌ باو

كۆسرەت ئەحمەد – هەولێر

پەیوەند رزگار، دوو ساڵە لەسەر شەقامێكی هه‌ولێر بەنزین دەفرۆشێت و ده‌ڵێت، ئێستا لە رێگەی ئێف ئای بییەوە پارە وەردەگرێت، وەک خۆی دەڵێت لە کاش خۆشترە، چونکە پێشتر زۆر کەس پارەی کاشیان پێ نەدەبوو.

بە قسه‌ی پەیوەند، لە 50 ئۆتۆمبێل تەنیا یەکێکیان گلەیی لە بەنزینەکەی هەبووە، زۆر جاریش شۆفێران بۆ چاکبوونەوەی فیولپەمپەکانیان داوای بەنزینی لێ دەکەن و کڕیاریشی هەیە.

دەشڵێت، رۆژانە لە 15 جەلیکان 13 جەلیکان پارەکەی لە رێگای ئێف ئای بییەوە وەردەگرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا