دیمەنی هەورەبروسکەیەک
بەرگری شارستانی ئاگاداری بڵاوکردەوە
لە کاتی هەورەبرووسکەدا ئەم 5 رێنماییەیە لەبیر مەکەن
ئەحمەد مستەفا
بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، قوتابییان و مامۆستایان، کۆمەڵێک رێنمایی گرنگی بڵاوکردەوە بۆ کاتی روودانی هەورەبرووسکە.
بەپێی ڕراگەیەندراوەکە، لە کاتی بیستنی دەنگی هەورەبرووسکەدا، ئەگەر کەسەکان لە دەرەوە بن، پێویستە بە خێرایی بچنە ناو باڵەخانەیەک یان شوێنێکی داخراو و لە دەرەوە نەماون.
هەروەها جەخت لە دوورکەوتنەوە لە پەنجەرە و دەرگا، دار، باڵەخانە کراوەکان، مەیدانە وەرزشییەکان و حەوزی ئاو کراوەتەوە.
لە رێنماییەکاندا باس لەوەکراوە، کە لە کاتی هەورەبرووسکەدا نابێت دووش بگیرێت، دەست بە ئاو بدرێت یان ئامێرە کارەباییە پەیوەستکراوەکان بەکاربهێنرێن.
بەرگریی شارستانی هەروەها داوا دەکات هاوڵاتییان لانیکەم 30 خولەک دوای دوا دەنگی هەورەبرووسکە چاوەڕێ بکەن و پاشان بچنە دەرەوە.