چالاكیی جۆراوجۆر ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌یه و نوقڵ دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌مه‌ل ناجی – هه‌ڵه‌بجه
ئەمڕۆ 157 ساڵ بەسەر فەرمانی بە قەزاکردنی شاری هەڵەبجەدا تێپەڕدەبێت، پێش ئه‌وه‌ی ببێت پارێزگا، به‌م بۆنه‌یه‌وه چالاكیی جۆراوجۆر دێنه ئه‌نجامدان.
چەند ساڵێکە 24.11 وەک رۆژی هەڵەبجە دیاریکراوە و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێت، به تایبه‌تی لە باخی گشتی شارەکە یادەکە دەکرێتەوە.
ده‌ستپێكی چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی گوڵ و نوقڵ و شیرینی بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی شار و كرێكار و ژینگه‌پارێزان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو شار، كه له لایه‌ن قوتابیانی قوتابخانه‌ی كۆچه‌ر میرزا رێكخرابوو.
ئیسماعیل سه‌ڵاح مامۆستای قوتابخانه‌كه‌یه و به 964ی وت، شیرینی و گۆڵ دابه‌ش ده‌كه‌ن، با هه‌مووان له خۆشیی هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شداربن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ له هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین چالاكی پێشكه‌ش بكرێن، له‌وانه نمایشی هونه‌ری، نمایشی شانۆیی، پێشانگه‌ی شێوه‌كاری، چالاكی گرووپی ته‌مبوورژه‌نانی كاكه‌یی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه.
هه‌ڵه‌بجه كه‌ی بوو به قه‌زا؟
له 24.11.1869 بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان و بڕیاری فەرمیی پارێزگای هەڵەبجە، لەم رۆژەدا یەکەم قایمقام لە هەڵەبجە دەستبەکار بووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ساڵانە ئه‌م رۆژه به رۆژی هه‌ڵه‌بجه دیاریی كراوه.
هه‌ڵه‌بجه له 2014 بووه پارێزگای پێنجه‌می هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له 2025 بووه پارێزگای 19مین.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵه‌بجه شارێكی ناوداری جیهانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 1988 له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا و زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هید و زیاتر له 10 هه‌زار برینداری لێكه‌وته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا