هەواڵەکان؛
دوو مێردمنداڵەکەى پردێ بە شەهید هەژمارکران و بەنزینیش گرانبوو
964+
ژووری هەواڵ
خەڵک چاوەڕێ بوو نرخى بەنزین داببەزێت، کەچى نرخى هەرسێ جۆرەکەى بەنزین بەرز بووەتەوە و هەر لیترێکى 250 تا 350 دینارى چووەتەسەر.
******
ئەو دوو مێردمنداڵە کوردەى پردێ کە ماوەى رابردوو لەلایەن دژەتیرۆرى عێراقەوە شەهیدکران، بە فەرمانى عەلى زەیدى وەک شەهید هەژمارکران و دانیش بەوەدانراوە کە هێزەکەى دژەتیرۆر هەڵەى کردووە.
******
سەرما هات و ئیتر کاتى هەڵگرتنەوەى موبەریدە و دانانى سۆپایە، وەستایەک رێنمایی دەداتە دایکان و ژنان و دەڵێت، قەت لە ژوورەوە نەوت لە سۆپا مەکەن بۆ ئەوەی تووشی کارەسات نەبن.
******
لە هەولێر کارەکانی دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی تەندروستیی دەروونی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەردەوامە و تا ئێستا 75%ـی کارەکانی تەواو بووە.