کەرکوک- حەویجە
مەلیکەیەک ژیانى لە ماتۆڕسوارێک سەندەوە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکى بێسەرەتاى جۆرى مەلیکە، لێخوڕى ماتۆڕەکە گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە، ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى 20.11.2026، لەسەر رێگاى کەرکوک بۆ قەزاى جەویجە، بە دیاریکراوى لە نزیک گوندی موسەنەعە، روویداوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى گشتیى جەویجە بە 964ـى وت، ماتۆڕسکیلێک خۆى کێشاوە بە مەلیکەیەکدا و بەهۆیەوە لێخوڕى ماتۆڕەکە لە شوێنى رووداوەکە، گیانى لەدەستداوە.
ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە، ناوى (ا، خ)ـە و دانیشتووى قەزاى جەویجەیە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح