فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی فلای دوبه‌ی
بۆچی وه‌ستابوو؟
فلای دوبه‌ی گه‌شته‌كانی بۆ ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كاته‌وه
هه‌ژان هادی
كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، هێڵی ئاسمانیی فلای دوبەی لە سەرەتای مانگی داهاتوو گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل دەستپێدەکاتەوە.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، فلای دوبه‌ی لە هەفتەیەکدا نزیکەی 42 گەشت ئەنجام دەدات، کە ژماره‌كه کەمترە بەراورد بە پێش رووداوە ئەمنییەکەی کۆتایی مانگی نۆ.
رۆژی 30.09.2026، فڕۆکەیەک لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەبیب لە ئاسماندا بوو، یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە کە هاوڵاتییەکی عومانی بوو، بە تەور هێرشی کردە سەر فڕۆکەوانی سەرەکی و برینداری کرد، بەڵام دواتر بە یارمەتی سەرنشینەکان هێرشبەرەکە کۆنتڕۆڵکرا و فڕۆکەکە بە 172 سەرنشینەوە بە سەلامەتی لە سعودیە نیشتەوە، دواتر بە فڕۆکەیەکی دیکە گوازرانەوە ئیسرائیل.