توندوتیژی بەرامبەر پیاوان زیادیکردووە


دیلان محەمەد-سلێمانی

لە سلێمانی، پیاوانیش دۆخیان باش نییە و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.

موقەدەم راز فریاد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی توند و تیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، بە 964ـی وت، ساڵانی رابردوو توندوتیژیی جەستەیی زۆربوو، بەڵام ئێستا هۆشیاریی خەڵک زیادیکردووە و ئەو بابەتە کەمترە لەبەرامبەردا توندوتیژیی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

“هێڵی گەرمی ژمارە 119 هەیە، ئەگەر پێشتر لە مانگێکدا نزیکەی 180 کەس پەیوەندی کردبێت، ئێستا بووە بە 500 کەس کە ئەم کەسانە رێنماییان پێدەدرێت چۆن رێگری لەو توندوتیژییە بکەن کە ئەگەری هەیە بەرامبەریان بکرێت، کەس هەبووە بە دوو کاتژمێر لەسەر هێڵ ماوەتەوە و رێنمایی پێدراوە”، موقەدەم راز فریاد، وادەڵێت.

بە وتەی موقەدەم راز فریاد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی توند و تیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی، ” ئەمساڵ تاوەکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار و 900 سکاڵا وەرگیراوە، تەنها ژنان سکاڵا تۆمار ناکەن، بەڵکو پیاوانیش سکاڵایان هەیە، بەجۆرێک لەو سکاڵایانەی تۆمارکراون 60%ـی لەلایەن ژنانەوە بووە و 40%ـی لەلایەن پیاوانەوە بووە”.

پێداچوونەوە: کوردستان جەلال