هه‌ولێر
ئەمشەو كلاسیكۆیه و هانده‌رانی بارسا ده‌ڵێن ده‌یبه‌ینه‌وه
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌مشه‌و یاریی كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بارسا ده‌كرێت، له هه‌ولێریش ده‌سته‌ی هانده‌رانی بارسێلۆنا كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌شڵێن، ئه‌نجامێكی قورسیان بۆ ریال مه‌درید داناوه.
بۆتان عه‌لی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی هانده‌رانی بارسا له كوردستان، بۆ 964 وتی، ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌ری بارسا له ده‌سته‌كه‌یان خۆیان ناونووس كردووه و هه‌روا زیادیش ده‌بن.
وتیشی، “بۆ یاریی ئه‌مشه‌و ئه‌نجامێكی قورسمان بۆ ریال داناوه، نۆ گۆڵیان لێده‌كه‌ین”.
غازی عەبدولباست، كه ئه‌ندامی دەستەی هانده‌رانی بارسێلۆنایه له كوردستان، ئه‌ویش ده‌ڵێت 4-1 گۆڵ ده‌یبه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت، هه‌تا له ژیاندا بێت هانده‌ری بارسێلۆنایه.
یاریی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 11:00 به كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و هانده‌رانی هه‌ردوو یانه له كوردستان، به تایبه‌تی له هه‌ولێر، له قاوه‌خانه و كافیتریا و شوێنه گشتییه‌كانی وه‌ك بازاڕی ئیسكان، كۆده‌بنه‌وه و سه‌یری یارییه‌كه ده‌كه‌ن و جلی یانه دڵخوازه‌كانیان ده‌پۆشن و بۆ بردنه‌وه‌ی تیپه‌كانیشیان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا