لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا؛ خوێندکارێکی زانکۆ گیانی لەدەستدا و چوار کەسیش بریندارن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، تیایدا خوێندکارێکی زانکۆ گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا و بەدیاریکراوی نزیک گوندی نەبیاوە روویداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، خوێندکاری زانکۆی کیتابی کەرکوک بووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەروەی شار لە کەرکوک بە 964ـی وت، “هەر پێنج کەسەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هێشتا بە وردی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە”.
هەر لەم مانگەدا 10 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ و هەولێر گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری