تێکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی. وێنە :964
بۆ ئەوەى قەرەباڵغى دروست نەبێت
لە سبەینێوە لە سلێمانی وێستگەکانی غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان جیادەکرێنەوە
964+
وریا فەتاح
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ رۆژی شەممەوە دابەشکردنی غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان (بتڵ) لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی جیادەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش 4 وێستگە بۆ ئۆتۆمبێل و 7 وێستگە بۆ ماڵان دیاریکراون.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاندووە کە لە سبەینێوە کار بەم بڕیارە دەکرێت و ئامانج لێی دابینکردنی غازە بە ئاسانترین رێگە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و شۆفێران بەبێ گرفت غازیان دەست بکەوێت و قەرەباڵغی لە وێستگەکاندا دروست نەبێت.
بەپێی ئاگادارییەکە، دابەشکردنەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ئەو وێستگانەی تەنیا غازی ئۆتۆمبێل دابین دەکەن (4 وێستگە):
1- وێستگەی دۆڵەڕووت
2- وێستگەی هەڵەبجە-تانجەرۆ
3- وێستگەی کانی گۆران
4- وێستگەی شا
ئەو وێستگانەی تەنیا غازی ماڵان (بتڵ) دابین دەکەن (7 وێستگە):
1- وێستگەی سەردەم
2- وێستگەی بینایی
3- وێستگەی برایەتی 1
4- وێستگەی برایەتی 2
5- وێستگەی کوردستان
6- وێستگەی فامیلی
7- وێستگەی قەیوان یەک