ره‌وشی كه‌شوهه‌وا

قەمسەڵە و چەتر بۆ باران حازر بکەن

کوردستان جەلال

ئەمڕۆ خەبەرێک لە باران نییە و بۆ سبەینێ قەمسەڵە و چەترەکانتان حازرکەن.

کەشناسیی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەینێ چوارشەممە لە ناوچەکەمان بە گشتی و بە تایبەت سنووری پارێزگای دهۆک و پاشان پارێزگای هەولێر  کەشێکی ناجێگیر دەبێت.

لە کاتەکانی بەیانی لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ و ناوچە جیاجیاکانی باران بارین بە شێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە جیاجیاکانی.

بەگوێرەی کەشناسیی کوردستان، پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک بۆ سبەی کەشیان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت پێشبینیی نمەباران تەنیا لەسەر ناوچەی جیاجیا بە شێوەی پڕوشکە باران هەیە لە هەندێک کات لە شەودا کاریگەریی ئەم کەشە ناجێگیرە کۆتایی دێت .

ئەمڕۆ سێ شەممە پله‌كانی گه‌رما به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

هەولێر: 21 پلەی سیلیزی

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:19 پلەی سیلیزی

گەرمیان:25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی