ئاڵاکانی ئەمریکا و ئێران
ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی كه‌نداو:
“خۆتان بۆ هێرشی نوێ بۆ سه‌ر ئێران ئاماده بكه‌ن”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەپێی ئەو راپۆرتانەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، واشنتۆن پەیوەندییە دیپلۆماسی و سەربازییەکانی لەگەڵ دەوڵەتانی کەنداو چڕتر کردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکه‌ن بۆ کردەوەی سەربازیی بەرفراوان دژی ئێران بە ئامانجی تێکشكاندنی تواناکانیان.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، ئامادەکارییه‌كان بریتین لە جێگیرکردنی سیستمی مووشەکی پاتریۆت، كه لە ویلایەتی تێکساسەوە ده‌گوازرێته‌وه ناوچه‌كه و تەیارکردنی فڕۆکە جەنگییەکان و بۆمبهاوێژەکان، هەروەها بەهێزکردنی هێزی دەریایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌گه‌ری بژاره‌ی سەربازی لە دەرەوەی فشاری ئابووری و گەمارۆی دەریایی.
ئه‌مه‌ش لە کاتێکدایه شرۆڤەکاران پێیان وایە کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رەنگە پاڵ بە ڕژێمی ئێرانەوە بنێت بەرەو بێهەڵوێستی زیاتر نەک رووخانی، له‌وه‌ش زیاتر تاران هەڕەشە لە وەڵامدانەوەیەکی فراوان دەکات کە بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج و نیگەرانییەکانی وڵاتانی دراوسێی دەوروژێنێت و ناچاریان ده‌كات بەرگرییە مووشەکییەکانیان بەهێزتر بکەن. سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی پرسی ئەتۆمی، ناکۆکییە بنەڕەتییەکان بەردەوامن بۆ رێگریکردن لە پێشکەوتنێک کە رووبەڕووبوونەوەكان دوور بخاتەوە، لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی کۆشکی سپی دەکات، به تایبه‌تی له دوای هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی كۆنگرێس له 3.11.2026.