جوتیارێک دەڵێت: کابانی باش لێی بنێت تام و چێژی دوایی نایەت
لە گەرمیان برنجی “نەگەزە” پێگەیشت
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
محەمەد حوسێن، جوتیارێکی گوندی دەورەیە لە گەرمیان، تەمەنی 58 ساڵە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە سەرقاڵی کاری جوتیاریە، بەرھەمی چەڵتوکەکەی پێگەیشتووە و خەریکی شەن کردن و پاککردنێتی.
محەمەد بۆ 964 قسەی کردووە و دەڵێت، برنجەکەی لە جۆری نەگەزەیە و باشترین جۆرە تام و بۆنێکی خۆشی ھەیە، کێشەی ساغکردنەوەی برنجەکەی نییە و موشتەری حازری ھەیە، بەزۆری دەینێرێتە سلێمانی
دەشڵێت، برنج ئەگەر چەند جوان بێت کابانەکەشی حسێبە، ئەم برنجە ئەگەر کابانی باش لێی بنێت تام و چێژی دوایی نایەت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
+6