لە 38 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت – وێنە؛ ئەرشیف
سه‌ره زۆره و قه‌ره‌باڵغه
له 38 به‌نزینخانه‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به‌نزینی 750 دیناری دابه‌ش ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18.11.2026 وه‌ک رۆژانی دیكه، سه‌ره‌ی به‌نزینی نۆرماڵی 750 دیناری قه‌ره‌باڵغه و له 38 به‌نزیخانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌نزینه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر لیستی به‌نزینخانه‌كانی بڵاوكرده‌وه، كه 30 به‌نزینخانه له سه‌نته‌ری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رین و هه‌شت به‌نزیخانه‌ی تر له قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختن.
سه‌ره‌ی به‌نزین له دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز، قه‌ره‌باڵغتر بووه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ شۆفێران دروست كردووه و كاتی زۆری ده‌وێت بۆ نۆره‌گرتن، هه‌روه‌ها له زۆر شه‌قامیش جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌بێت.
به‌پێی سیستمه‌كه هه‌ر شۆفێرێک هه‌فته‌ی جارێك 40 لیتر به‌نزین به نرخی 750 دینار بۆ هه‌ر لیترێک وه‌رده‌گرێت، كه به‌پێی كارتی سووته‌مه‌نی دابه‌ش ده‌كرێت.
لیسته‌كه به‌م جۆره‌یه: