پاسپۆرتەکەی کونی تێدایە

لە زێی دوکان تەرمێک سەرئاو کەوت

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە زێی دوکان تەرمێک سەرئاو کەوتووە و نازانرێ “خۆی خنکاندووە” یان “بەهۆکارێکی دیکە گیانی لەدەستداوە”، پۆلیس دەڵێ، سێ کوون لە پاسپۆرتەکەیدا بووە.

ئەو کەسە تەمەنی 30 ساڵە.

پەیامنێری 964 سۆراغی بابەتەکەی کردووە و لە هێزە ئەمنییەکانەوە زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، ئەو کەسە لە رەگەزی نێرە، لە زێی دوکان و لە نزیک چێشتخانەیەک تەرمەکەی سەرئاو کەوتووە.

هێزە ئەمنییەکان بۆ پەیامنێرمان وایان باسکردووە، پاسپۆرتەکەی سێ کونی تێدایە و وا دەردەکەوێ دیپۆرت کرابێتەوە، کەسە باوکی لە ژیاندا نەماوە و دایکیشی لە ئەوروپا دەژی.

تەرمی کەسەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گواستراوەتەوە تا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێ، ئەوەش بۆ ئەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانی دیاری بکرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا