هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكارانه‌ و گوڵ به‌رناكه‌وێ

ئه‌حمه‌د شه‌مزین

گوڵی سناعی و گوڵی سروشتی بازاڕی خۆیان هه‌یه و ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌ ده‌رچوونی خوێندكارانی زانكۆیه‌، ئیتر كاسبكارانی ئه‌م ئیشه‌ بازاڕیان گه‌رمه‌ و گیرفانیشیان گه‌رم ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خوێندكارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌ له‌ هه‌ولێر و ئاهه‌نگه‌، یوسف ساڵحیش، كه‌ گوڵفرۆش بۆ 964 وتی، سوپاسی خوا ده‌كات زیاتر له‌ 100 چه‌پكه‌گوڵی فرۆشتووه‌.

یوسف ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی گوڵ ده‌كڕن به‌ دیاری بۆ خوێندكاره‌ ده‌رچووه‌كانی ده‌به‌ن، باوك و دایك و كه‌سوكار بۆ منداڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها هاوڕێ بۆ هاوڕێ.

ئه‌و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، خۆی هانی خه‌ڵك ده‌دات گوڵ بكڕن بۆ دیاری و به‌بێ ده‌ستودیاری نه‌چن بۆ پیرۆزبایی.

ئه‌مڕۆ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی وه‌رزی 2025-2026ی خوێندكارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و  پێنج هه‌زار و 347 خوێندكار بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرن، كه‌ تێیدا چوار هه‌زار و 94 خوێندكار بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس و هه‌زار و 253 خوێندكاری دیكه‌ش ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گرن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا