لە گوندێکی گەرمیان
بەراز هێرشی کردەسەر جوتیارێک و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گەرمیان بەراز هێرشی کردەسەر جوتیارێکی خەڵکی کەلار و گیانی لەدەستدا.
سۆران حەمەغەریب وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 17.11.2026 لە گوندی سەید مستەفا لە ناحیەی قۆرەتووی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بەراز ھێرشی کردووەتە سەر جوتیارێک و دواتر گیانی لەدەستداوە بەھۆی سەختی برینەکەی”.
“ئەو پیاوە دانیشتووی قەزای کەلارە، بەڵام لە گوندی سەیدمستەفا سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ئەمڕۆ چووەتە ناو مەرەزەکەی لە گوندەکە، لەوێ بەراز پەلاماریداوە”، سۆران حەمەغەریب وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەسەکە ناوی عوسمان محەمەدە، تەمەنی 53 ساڵ بووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری