باوكی سێ منداڵه خنكاوه‌كه
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵی سێیه‌م داوای هاوكاری له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا – سلێمانی
ئه‌مڕۆ ته‌رمی دوو له‌و منداڵانه‌ی له رێگه‌ی چوون بۆ ئه‌وروپا له توركیا خنكان، گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانی، باوكیشیان داوای هاوكاریی ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سێیه‌م منداڵ.
هەرێم محەمەد باوكی منداڵه‌كانه و به 964ی وت، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ده‌كات، هاوكاریی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵی سێیه‌می، كه به قسه‌ی خۆی هێشتا له ئاوه‌كانی توركیایه.
وتیشی، سوپاسی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات، كه زۆر هاوكاری بووه، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌شی كرد هاوكارییان كردووه.
سه‌باره‌ت به قسه‌ی خه‌ڵكیش، كه لۆمه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌رێم محه‌مه‌د وتی، تازه شته‌كه رۆیی و هیچم پێناكرێت.
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه خانه‌واده‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری سلێمانی، له رێگه‌ی چوون بۆ ئه‌وروپا، له ئاوه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان به‌له‌مه‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و سێ منداڵه‌كه‌یان خنكان، به‌ڵام دایك و باوكه‌كه رزگاریان بوو، ئه‌مڕۆش ته‌رمی دوو له منداڵه‌كان گه‌ڕێندرایه‌وه كوردستان، به‌ڵام هێشتا ته‌رمی یه‌كێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا