دیمەنی دژەتیرۆر
دەڵێن نهێنی بووە
کەناڵی حوڕە: زەیدی و قائانی یەکیان بینی و هێرشی جورف سەخر راگیرا
ئەحمەد مستەفا
لە کاتێکدا عێراق لەبەردەم قەیرانێکی ئەمنیی مەترسیداردا بوو، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە بەغدا گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کە قسە بۆ کەناڵی حوڕە کردووە، رێکەوتنەکە بریتییە لە کشانەوەی کەتائیبی حیزبوڵا لە پێگە سەرەکییەکەی لە جورف سەخر و جێگیرکردنی هێزێکی هاوبەش لە سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا.
ئەم هەنگاوە دوای هەڕەشەی بۆردومانی موشەکی و درۆنی ناوچەی سەوز و دەمەقاڵێی توندی نێوان زەیدی و هادی عامری هاتووە.
لە بەرامبەردا، حکومەتی عێراق ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی دواخستووە، بەڵام جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە پێویستی بە کات هەیە، هەنگاوێک کە ئامانجی سەرەکیی رێگریکردنە لە تەقینەوەی شەرێکی ناوخۆیی.