دیوارێکی بەردین بۆ بۆری ئاوی خواردنەوەی چۆمان دروستکرا – وێنە؛ فەرمانگەی ئاوی چۆمان
لە ترسی داڕمانی شاخ و دووبارە شکانەوەی بۆرییەکە
دیوارێکی بەردین بۆ بۆری ئاوی خواردنەوەی چۆمان دروستکرا
شۆڕش قادری
لە ترسی داڕمانی شاخ و دووبارە شکانەوەی بۆری ئاوی چۆمان، دیوارێکی بەردین بۆ بۆرییەکە دروستکرا.
فەرمانگەی ئاوی چۆمان و دەوروبەری چەند وێنەیەکی داناوە و نووسیویەتی، بەمەبەستی راگرتن و پاراستنی بۆڕی سەرەکیی 12 ئینجی ئاوی پڕژە بۆ چۆمان، لە مەترسییەکانی رووخانی بەرد و خاک، ئەمڕۆ سێشەممە 17.11.2026 تیمەکانیان دیوارێکی بەردییان لە دەورووبەری بۆرییەکە دروستکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی زیانگەیشتن بە بۆرییەکە و دڵنیابوون لە بەردەوامیی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی چۆمان.
لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک بۆری ئاوی خواردنەوەی چۆمان بەهۆی داڕمانی بەفر و شاخەوە شکاوە و هەموو جارێکیش بەهۆیەوە خەڵکی قەزاکە بۆ ماوەیەک بێ ئاو بوون.