دابەزیوە

نرخی بەرمیلی نەوت 92 دۆلارە

ژووری هەواڵ

چەند رۆژێکە نرخی نەوت هەر لە دەوری نرخێک دەخولێتەوە و دوای دابەزینێکی گەورە لە پێرێدا ئەمڕۆ نرخەکە گەیشتووەتەوە 92 دۆلار و لە چاو دوێنێ ئێوارە کەمێک دابەزیوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 92 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە رێژەی 0.77٪ دابەزیوە.

هەرچی نەوتی سووکی تەکساسیشە بەرمیلی بە 84 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بە رێژەی 1.33 لەچاو دوێنێ ئێوارەدا دابەزیوە.

ئەم دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە پەرەسەندندان و ئەگەری دەستپێکردنەوەی پێکدادانی نێوان تاران و واشنتن لە ئانوساتدایە.