داتایان کردووە

جەنگ زیانی بە 18 بینای مێژوویی لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەیاندووە

ئەحمەد مستەفا

لە ئەنجامی بۆردومانەکانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، 18 بینای مێژویی لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیانیان پێگەیشتووە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا خۆجێیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی جەنگە 40 رۆژییەکەدا، 5 بینای مێژوویی لە پارێزگای کرماشان و 13 بینای دیکە لە پارێزگای سنە تووشی زیان بوون.

لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا هیچکام لەو بینایانە نۆژەن نەکراونەتەوە و چارەنووسی پاراستنیان هێشتا نادیارە.

زیانگەیشتن بەو بینا مێژووییانە تەنیا وێرانبوونی چەند بینایەک نییە، بەڵکوو مەترسییە لەسەر بەشێک لە مێژوو و ناسنامەی کولتووریی رۆژهەڵاتی کوردستان.