بە تۆمەتی خاچاخی نەوت لە جورف سەخر
عەلی زیدی چەندین بەرپرسی بابلی لە کارەکانیان دوورخستەوە
ژووری هەواڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەسەر دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە جورف سەخر نۆ فەرماندە و بەڕێوەبەری لە بابل دوورخستەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، عەلی زەیدی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە و تێیدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوت لە ناوچەی جورف سەخر ئاشکراکرا و لەژێر رۆشنایی دەرئەنجامەکان بڕیاریدا تۆمەتبارەکان رەوانی دادگا بکرێن.
لە بڵاوکراوەکەی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە ئەم بەرپرسانەش لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە:
– فەرماندەی پۆلیسی بابل
– بەڕێوەبەری پۆلیسی باکووری بابل
– بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بابل لە وەزارەتی ناوخۆ
– بەڕێوەبەری ئاسایشی نیشتمانی لە بابل
– بەڕێوەبەری هەواڵگری و ئاسایشی پارێزگای بابل لە وەزارەتی بەرگری
– بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی بابل
– فەرماندەی حەشدی شەعبی لە بابل
– فەرماندەی لیوای شەشەمی پۆلیسی وزە لە وەزارەتی ناوخۆ
– بەڕێوەبەری کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوت لە وەزارەتی نەوت See less