لە سەڵاحەدین

یەکێک لە بەشداربووانى تاوانى سپایکەر دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

هێزێکی هەواڵگریی لیوای شەش، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگریی دەستەی حەشدی شەعبی، لە پارێزگای سەڵاحەدین توانیان یەکێک لە بەشداربووانی تاوانی سپایکەر دەستگیر بکەن.

دەستەى حەشدى شەعبى بڵاوى کردەوە، دەستگیرکردنی ئەو “تیرۆریستە” لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا ئەنجام دراوە کە پشتی بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بەستووە.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا دێت بۆ راوەدوونانی ئەو کەسانەی لە تاوانە تیرۆریستییەکاندا تێوەگلاون و رادەستکردنیان بە دادگا.

تاوانی سپایکەر:
رۆژی 12.6.2024، چەند فێرخوازێکی سەربازی لەشکری 18ـی سوپای عێراق کە رەوانەی بنکەی سپایکەر کرابوون لە تکریت، بۆ پاراستنی ناوچەکە لە دەستی رێکخراوی چەکداری دا*ع*ش، زیاتر لە 2000 بۆ 2200 سەربازیان لەلایەن رێکخراوەکەوە دەستگیرکران و گوازرانەوە بۆ کۆشکی سەرۆکایەتیی تکریت، لەوێ و لە شوێنانی دیکە زۆرێکیان کوژران بە فیشەک و هەندێکیشیان بە زیندوویی لەگەڵ ئەوان زیندەبەچاڵ کران