"دەنگدانەکە یاسایی بوو"

قه‌حتان وه‌نداوی تا سه‌ری ساڵ پارێزگاری كه‌ركوكه‌

كاروان ساڵحی

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک په‌روین فاتیح به‌ 964ی راگه‌یاند، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی شارەکەیان، به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ شۆخان حوسێن، ئەویش رایگه‌یاند، له‌ كۆی 15 ده‌نگ، 14 ده‌نگ به‌ پارێزگاری نوێ قه‌حتان وه‌نداوی درا و تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌، پارێزگاری كه‌ركوک ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14.11.2026 له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیان بۆ تاكه‌ كاندید بۆ پۆستی پارێزگار دا و تێیدا بە زۆرینە ده‌نگیان به‌ قه‌حتان وه‌نداوی دا و كردیان به‌ پارێزگار، به‌مه‌ش ده‌چێته‌ شوێنی محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، كه‌ ئه‌ویان بووه‌ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ حكومه‌تی عه‌لی زه‌یدی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی 964، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک وه‌ریگرتووه‌، قه‌حتان وه‌نداوی تا سه‌ری ساڵی نوێ پارێزگار ده‌بێت و له‌ دوای ئه‌و پارێزگارێک له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب پۆسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی پێشووی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌ و تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا