یه‌كه‌م شوێن چوو بۆ كوێ؟
ئه‌م به‌یانییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 17.10.2026 وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی بە مەبەستی بەشداریکردن لە 52مین كۆنگره‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له كۆنگره‌كه دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت لە بەغدا و لەژێر ناوی “دیالۆگ و تەبایی: دوو پایەی بنەڕەتی بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام” بەڕێوەدەچێت، تێیدا سەرکردە و وەزیرە بەشداربووەکان باس لە دیارترین پرس و ئاڵنگارییه‌كانی بەردەم جیهانی ئیسلامی دەکەن.
عه‌راقچی پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كان، یەکەم شوێن سه‌ردانی بكات، پەیکەری قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بوو، فاتیحای بۆ خوێندن.
ئەو جێگه‌یه‌ی پەیکەرەکانی لێ دروستکراوە، هەمان ئەو شوێنە کە تێیدا کوژران له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.
بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی فه‌رمیی ئێرانی بڕیارە عەراقچی لە میانی كۆنگره‌كه‌دا لە وتارێکی فەرمیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی له باره‌ی ململانێیه‌كان بخاتەڕوو.