500 قوتابی چاوەڕێی وشکبوونەوەی قیرەکە دەکەن

قیرکردنی جادەیەک دەوامی دوو قوتابخانەی لە سەیدسادق راگرت

بڕوا مەجید – سەیدسادق

قیرکردنی جادەیەک دەوامی دوو قوتابخانەی لە گوندی کانی پانکەی سەربە قەزای سەیدسادقی راگرت و نزیکەی 500 قوتابی چاوەڕێی وشکبوونەوەی قیرەکە دەکەن.

رێگای بەردەم قوتابخانەکان رۆنی رەشی پێدا کراوە و ئامادە کراوە بۆ قیرکردن، قەول وایە تا دوو رۆژی دیکە تەواو ببێ و دەرگای قوتابخانەکان بکرێتەوە، محەمەد رەزا سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “400 بۆ 500 قوتابی لەو دوو قوتابخانەیە دەوام دەکەن و ناتوانن هاتوچۆ بکەن تا ئەو کاتەی قیرکردنەکە تەواو دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەروەردەی سەیدسادق دەوامی هەردوو قوتابخانەکەی راگرتووە، بۆ ئەوەی ئەوان بەباشی ئیشەکیان بکەن و قوتابیانیش کە قیرەکە نەچەقن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری