پۆستەری کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود لە پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب - وێنە: 964
بچنە پێشانگای کتێب
ئەمڕۆ دوکتۆر مەحموود واژۆ لەسەر کتێبەکەی دەکات
ئەحمەد مستەفا
چاوەڕوانی تەواو بوو، ئەمڕۆ بچنە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان دەستدەکەوێ و دەتوانن هەر سێ بەرگی کتێبەکە لەیەک پاکێجێک بکڕن و داشکاندنی لەسەرە.
دوکتۆر مەحموود خۆی، لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە لەوێ دەبێت و دەتوانن بچنە نزیک ستەیجی پێشانگا و لەوێ واژۆی لەسەر کتێبەکانی دەکات، ئەگەر دەتانەوێ وەک یادەوەریی واژۆی خۆی لەسەر بێت.
کتێبەکەی دوکتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی دیاری کورد بیروەری و تێڕامانە لە سێ قۆناغی جیاواز، بەرهەمی 964 رە و جیاواز لە کتێبەکە، بۆ ئەوەی بە دیمەن شاهیدی لەسەر رووداوەکانیش بدات، 964 پڕۆگرامێکی تایبەتی لەگەڵ دوکتۆر مەحموود ئەنجامداوە و شەش ئەڵقەیە.