بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی هەولێر:
بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان جیاوازی نێوان هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناكرێت
رێباز یونس
بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، زیاتر له 500 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر وه‌ك زیانلێكه‌وتوو تۆمار كراون، ژماره‌كه له‌وه زیاتره، وتیشی، بۆ هاوكاریكردن جیاوازی له نێوان كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر ناكرێت.
ناز جه‌لال ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11.11.2026 به 964ی راگه‌یاند، “تا ئێستا زیاتر له 500 ماڵ وه‌ك زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر تۆماركراون و هێشتا ماون.
وتیشی، گه‌ڕه‌كی شێخ ئه‌حمه‌د زۆرترین زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه به‌راورد به گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه.
ناز جه‌لال رایگه‌یاند، بێ جیاوازی هاوكاری هه‌موو كه‌سێكی زیانلێكه‌وتوو ده‌كرێت، جا كورد بێت یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، هه‌ولێر ساڵانێكه سه‌دان هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری له‌خۆگرتووه و خزمه‌تیان ده‌كات، بۆیه جیاوازی ناكرێ و ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێن گوایه جیاوازی كراوه، راست نین”
ئێواره‌ی 7.11.2026 به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه لافاو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێری گرته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، كه یه‌كێكیان منداڵ بوو، زیانیش به سه‌دان ماڵ و باڵه‌خانه و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان كه‌وت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا