نوێنه‌ری مۆلیده‌كانی كه‌ركوک:
“ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكن و رێز له ئیمزای خۆیان ناگرن”
كاروان ساڵحی
ئیبراهیم محێدین ئاغا، نوێنه‌ری مۆلیده‌كانی كه‌ركوک به 964ی وت، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا واژۆیان له‌سه‌ر نووسراوی نرخی ئه‌مپێری مۆلیده‌كان كردووه و دواتر هاتوون په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، نرخی ئێمە لە 18 هه‌زار زیاتره بۆ هه‌ر ئه‌مپرێک، به‌ڵام له‌وه‌شیان كه‌متر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مشه‌و خاوه‌ن مۆلیده‌كانی كه‌ركوک گردبوونه‌ته‌وه و وه‌زعه‌كه خراپ قلیشاوه‌ته‌وه، له لایه‌ك خاوه‌ن مۆلیده له نرخی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رازیی نییه و له‌ولاش هاوڵاتیان له چه‌ندین گه‌ڕه‌ک خۆپێشاندانیان ده‌ستپێكردووه و به‌و نرخه‌ی دانراوه بۆ كرێی كاره‌بای مۆلیده‌ی ئه‌هلی، رازی نین.
هیوا عاسی، خاوه‌ن مۆلیده‌یه له كه‌ركوک و به 964ی وت، تا مافی خۆمان وه‌رنه‌گرین مۆلیده هه‌ڵناكه‌ینه‌وه.
ئه‌و كه له گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و به‌شداره، ده‌شڵێت “نیفاقییه‌كیان نایه‌وه له به‌ینی هاوڵاتی و ئه‌بومۆلیده‌كان”.
له دوێنوه له كه‌ركوک دوای ئه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای مۆلیده بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێک 18 هه‌زار دینار بۆ ئه‌م مانگه دیاریی كرا، خه‌ڵكه‌كه له چه‌ندین گه‌ڕه‌كدا تووڕه‌بوون و هاتنه سه‌ر جاده‌كان، رێگه‌یان گرت و ئاگریان كرده‌وه، ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبوونه‌وه و بڕیاریاندا نرخه‌كه به 13 هه‌زار، به‌ڵام ئێستاش نه هاوڵاتی و نه خاوه‌ن مۆلیده‌ش رازی نین.
هاوكات خۆپیشاندانەکانی ئەمشەوی کەرکوک، گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و لەنێوان خۆپێشاندەران و پۆلیسی فریاکەوتن لە نزیک پردی عەرەفە رووبەڕووبوونەوە روویدا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا