عەلی رەئوف:
حکومەتی هەرێم لەگەڵ عێراق رێککەوێت 80 هەزار گرێبەست دەبنە هەمیشەیی
رێباز یونس – هەولێر
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی هەرێم لەگەڵ عێراق لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 رێککەوێت زیاتر لە 80 هەزار گرێبەست دەبنە هەمیشەیی و 25 هەزار کارمەندی نوێش دادەمەزرینرێن.
عەلی رەئوف لەبارەی پرسی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست و دامەزراندنی نوێ لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ـی عێراق بە 964ـی وت، “ئەگەر حکومەتی هەرێم ریککەوێت و پشکی بودجە 12% بێت، 80 هەزار گرێبەست دەکرێنە هەمیشەیی، بەڵام ئەگەر پشکی هەرێم بە 114% دابنرێت ئەو ژمارەیە دەبێتە 90 هەزار.”
عەلی رەئوف باسی لەوە کرد، لە ئەگەری رێککەوتنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا و پەسەندکردنی بودجە، لەکۆی 200 هەزار دامەزراندنی نوێ لە عێراق، 24 هەزار بۆ 26 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێن.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا