رێڕەوی ئاوەکە گیراوە

ئەو شوێنەی گەنجەکەی تیادا خنکا کەندێکی مەترسیدارە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

لە نێوان گەڕەکی هیوا سیتی و سێبەردان کەندێکی گەورە هەیە کە زۆر مەترسیدارە و سەرچاوەی لافاوەکەی دوێنێ شەو و خنکانی گەنجەکەش هەر ئەو شوێنە بووە.

دارا عەبدوڵا هاوڵاتیەکی ئەو گەڕەکە بە 964ـی وت، ئەمە چەند ساڵە ئەم کەندە هەیە کە ڕێڕەوەی ئاوە بەلام لە سەرەوە ماڵ بەردەمی گرتووە و هەر کە بارانی بە لێزمە دەبارێت ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە.

دەشڵێت، داوا دەکەن لە حکومەت زوو چارەسرێک بدۆزنەوە و کەندەکە بکەن بە زێڕابێکی سندوقی بۆ ئەوەی ئەم کارەساتەی دوێنێ شەو کە هەر ئاوی ئەو شوێنە بووە چووەتە سەر رێگای کۆیە دووبارە نەبێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی