لە هەولێر

سەرۆکی نوێی دەستەی هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا هەڵبژێردرا

رێباز یونس – هەولێر

دەستەی هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان لە ساڵی 2018ـەوە دامەزراوە لە لایەن حەوت کەسەوە بەڕێوەدەبرێت زیاتر لە 200 ئەندامیان هەیە، هەر دوو ساڵ جارێک سەرپەرشتیاری دەستەکە دەگۆڕدرێت.

سبەینێ ساڵیادی دەستەکەیە و ئەمشە و کەسێکی نوێ بەسەرۆک هەڵبژێدرا و بەرنامە و پلانی خۆی بۆ هاندەران خستەڕوو.

دەرباز فەرەنسی سەرۆکی نوێی دەستەی هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان بە 964ـی وت، یەکەم کاری من بە فەرمی کردنی دەستەکەمان دەبێت لە هەرێمی کوردستان، حەز دەکەم خزمەتی هاندەرانی فەرەنسا بکەم.

ئاکۆ فرەنسی ئەندامی دەستەی هاندەرانی فەرەنسا لە کوردستان وتی، 28 ساڵە من هاندەری هەلبژاردەی فەرەنسام، هەموو کات فەرەنسا پشتگیری کوردستانی کردووە بۆیە من خۆشم دەوێن.

دەشڵێت، نەک هەر حەز دەکەم لە فەرەنسا بژیم بەڵکو ئامادەم وەکو سەربازێکی وڵاتی فەرەنساش خزمەتی خاکی فەرەنسا بکەم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی