سوپای تورکیا
كێ ته‌قه‌ی لێكردووه؟
سه‌ربازێكی توركیا لە سنوور كوژرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی راگەیاند.
سەربازەکە لە 31.10.2026 كوژراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاشكرا كراوه له سنووری ئێران كوژراوه و ئێرانییه‌كان ته‌قه‌یان لێكردووه
لە راگه‌یاندراوێكدا وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “لەئەنجامی تەقەی لایەنی ئێرانی سەربازێکی تورکیا لەسەر سنووری ئێران کوژراوە”.
ده‌شڵێن، “بەرپرسانی تورکیا و ئێران لە سێی ئەم مانگە کۆبوونەوەیەکیان لە شوێنی رووداوەکە ئەنجامداوە، هاوکات دەسەڵاتدارانی ئێران لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، “هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی رووداوەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران”.