وته‌بێژی تیمی پارێزه‌رانی لاله‌زار:

لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوەکانی لالەزار گواسترانەوە چاکسازی گەورانی سلێمانی

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دانا ته‌قیه‌دین وته‌بێژی تیمی پارێزه‌رانی لاله‌زار رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوەکانی دیكه‌ی لالەزار گواسترانەوە چاکسازی گەورانی سلێمانی.

وته‌بێژی تیمی پارێزه‌رانی لاله‌زار به‌ 964ی وت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18.10.2026 لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له‌گه‌ڵ 25 کەس لە دەستگیرکراوانی لالەزار، لە حوکمدراوانی ماددەی 56 و راگیراوانی ماددەی 406 گواستراونەتەوە بۆ چاکسازی گەورانی سلێمانی.

رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ لە دادگای دووی تاوانەکانی سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل بە پێنج ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا و بڕیار لەسەر گیراوانی دیکەی لالەزاریش درا، هه‌روه‌ها تەنیا دوو له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد کران.