هەواڵەکان
سلێمانی پێویستی بە نەوتە و سۆنەری دارەمان و کێشەی بارهەڵگرەکانیش تەواو نابێت
964+
ژووری هەواڵ
هەر جارە و کێشە لە بازگەیەکی کەروکوک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر درەست دەکرێت، ئەمڕۆ سۆنەرەکەی بازگەی دارەمان کێشەی بۆ ئەو سایەق گەڵابانە دروستکردووە کە چەو و لم دەگوزانەوە بۆ کەرکوک، ژمارەیەکی زۆر گەڵابە و بارهەڵگر لە بازگەکە کەڵەکە بوون و ریزیان بەستووە، بەیانی ئەمڕۆ سایەقەکان لە داخا رێگاکەیان بۆ چەند کاتژمێرك گرت و تایە و بەردیان لەسەر رێگاکە دانا.
جەوەکە لە سلێمانی جگە لە باران ساردیشی کردووە، ئەمە لە ناوچە شاخاویەکان هەر بابوەستێ جا تاوەکو ئێستاش نەوتەکەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و وتەبێژی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش دەڵێت، “ئەگەر هەموویشی بدرێ بە ئێمە بەشمان ناکات”.
لەناو رووباری گەلی زنتا لە ئاکرێ، ئۆتۆمبێلێک خەریکبوو ئاو بیبات، تیمەکانی بەرگری شارستانی فریای کەوتن و رزگاریان کرد.
هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق، بە ناوی حاجی کەریم حەمە نادر کە تابڵێی پیاوێکی روخۆش و قسە خۆش و ئیشکەرە چەند مانگێکە دەستی بە بەخێوکردنی نەعامە کردووە و 22 نەعامەی لە باخەکەی خۆیدا کۆکردووەتەوە.