هه‌ولێر
دوو ئامۆزا ته‌قه‌یان لێكرا و كوژران
964+
رێباز یونس
له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا له هه‌ولێر، دوو هاوڵاتی كوژران، كه ئامۆزای یه‌كتر و یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی 964، رووداوه‌كه له پێش ده‌رگای دواوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر روویداوه و ته‌قه كراوه، ئه‌وانه‌ی كوژراویشن ئامۆزای یه‌كترن و دراوسێی یه‌كتریشن له ناحیه‌ی دیبه‌گه، كه ده‌گوترێ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆنیان هه‌یه.
هاوكات هێشتا پۆلیس و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر رووداوه‌كه باس نه‌كردووه و ئێستا ته‌رمی هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه له پزیشكی دادی هه‌ولێره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا