مادده‌ی هۆشبه‌ر
"بەراورد بە ساڵی پار"
بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر کەمیان کردووە
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان – سلێمانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2.11.2026 ئاماری 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2025 و 2026ی راگەیاند، بەپێی ئامارەکەش بەکارھێنەر و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لەچاو ساڵی پار کەمیکردووە.
عەقید کارزان شێرکۆ وته‌بێژی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە پانێڵێکدا لە کەلار ئامارەکەی خستەڕوو،” ئامارەکان پێمان دەڵێن لە ماوەی ئەم 10 مانگەی ئەمساڵ بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر کەمی کردووە، بەجۆرێک لە 10 مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا 902 کەس دەستگیرکرابوون، بەڵام لە ساڵی 2026 رێژەی دەستگیرکردنی بەکارھێنەر و بازرگانی ماددەی ھۆشبەر کەمبووه‌تەوە بۆ 731 کەس”.
“بڕی ماددەی ھۆشبەر کە دەستیبەسەرداگیرابێت زیاتر بووە، لە 10 مانگەکەی ساڵی 2025 دا، 943 کیلۆ مەوادی جۆراوجۆری ھۆشبەر و 325 هەزار و 400 حەب، دەستیبەسەرداگیراوە، بەڵام لە ساڵی 2026 رێژەکە بووە بە یەک تۆن و 292 کیلۆ ماددەی ھۆشبەر و 631 ھەزار و 726 دەنک حەب”،عەقید کارزان شێرکۆ وای وت.
ئه‌مڕۆ له كه‌لار دوو پانێل له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كوردستان – سلێمانی ده‌ستیپێكردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا