دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا - وێنە؛ ئەرشیف
دۆناڵد تره‌مپ:
“جارێ هێرش ناكه‌ینه سه‌ر ئێران”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م ئێواره‌یه قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و پێشهاتی تازه‌ی خسته‌ڕوو، راشیگه‌یاند، پێش هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی وه‌رزی كۆنگرێسی ئه‌مریكا هێرش ناكه‌نه‌وه سه‌ر ئێران، کە له سێی مانگی 11ی داهاتوو ده‌كرێت.
دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئێران له رووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه بارودۆخی زۆر خراپه.
وتیشی، گفتوگۆی بونیادنه‌رمان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و ئه‌وان هه‌رگیز نابنه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌مارۆی سه‌ر ئێران به ته‌واوی به‌رده‌وامه و بارودۆخی گه‌رووی هورمزیش باشه.
تره‌مپ ئاشكرای كرد، ته‌نیا شه‌وی رابردوو 22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕیوه.
ئه‌م قسانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه دوێنێ میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا داوای له هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ئاماده‌بكه‌ن.