سەروو 109 دۆلارە

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

دوای پەرەسەندنی گرژییەکان لە گەرووی هورمز نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بەرەو 110 دۆلار دەڕواتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 17.10.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار و 9 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی لەچاو دوێنێ بەڕێژەی 3.72٪ بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 101 دۆلار و 4 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 3.51٪ بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی بازاڕی وزە، هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ پەرەسەندنى گرژییەکان لە گەرووى هوورمز و گەرووى بابلمەندەب دەگەڕێننەوە کە دوو رێڕەوی جیهانین بۆ گواستنەوەى نەوت.

لە یەک دوو رۆژی رابردوودا چەند کەشتییەک لە گەرووی هورمز بەرمین کەوتوون و لێیاندراوە و وەزعی گەرووی بابولمەندەبیش تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.