بە داشکاندنی تا 70%؛ یەکەمین پێشانگای کتێب لە رانیە مۆڵ کرایەوە
964+
دەریا محەمەد- رانیە
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەمین پێشانگای کتێب رانیە مۆڵ کرایەوە و چالاکییەکانی بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگاکەدا چەندین دەزگای ناسراوی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان بەشدارن، لەوانە: دەزگای مانگ، ئەدیبان، گۆڵدن بووک، تەفسیر و دەزگای موکریانی، کە بە هەزاران ناونیشانی جۆراوجۆری کتێبیان لە بوارە جیاوازەکاندا نمایش کردووە.
شادیە حەسەن، رێکخەری پێشانگاکە بە 964ـى رایگەیاند کە سەرجەم ئەو کتێبانەی نمایش کراون داشکاندنی 20% تا 70%ـیان بۆ کراوە، ئەمەش وەک هاوکاری و هاندانێکە بۆ خوێنەرانی دەڤەری راپەڕین تا بتوانن کتێبە دڵخوازەکانیان بە نرخێکی گونجاو و هەرزانتر لە بازاڕ دەستبکەوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح