"گازەکەی حکومەت بەشی نیوەی مانگەکەمان ناکات"
خاوەن مۆلیدەکانی کەرکوک گازیان لێ بڕاوە و هاتنەسەر جادە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
نوێنەری خاوەن مۆلیدەکانی کەرکوک دژی نەبوونی گاز گردبوونەوە و ناڕەزاییان دەربڕی، ئەوان دەڵێن، ئەو بڕە گازەی حکومەت پێیان دەدات، بەشی نیوەی مانگەکەیان ناکات و پەکیان دەکەوێت.
شوان نەسرەدین یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “ئەو بڕە گازەی کە پێمان دەدەن بەشی 217 سەعات دەکات، هەندێکمان لە 10ـی مانگ و بەشێکیشمان لە 16ـی مانگ 300 سەعات قەپات دەکەین، کەواتە بۆ ئەو 14 رۆژەی دیکە چی بکەین”.
“بە هیچ پارەیەک گاز نییە بکڕین، داوا لە حکومەت دەکەین، شوێنێکمان بۆ دیاری بکات بۆ ئەوەی بە نرخی بازرگانی، گازی لێ بکڕین”، شوان نەسرەدین وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەس لە بازاڕی رەش گاز بفرۆشرێ دەگیرێت و بە ئاسانیش دەربازی نابێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری