لە هەواڵ دووربکەوە و پڕ بەدڵ پێبکەنە
ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی سپی پڕە لە بەزم و قسەی خۆش
964+
ژووری هەواڵ
ئەڵقەی ئەمجارەی پۆدکاستی سپی پڕە لە بەزم و قسەی خۆش، هەر لە بەزمی مردنی ماجید و چوونە عومرەکەی و خەونەکەی، هەتا بەسەرهاتی لەفە خۆشەکەی ئارام سەردار.
ماجید لە هەر شوێنێک بێت پێکەنین لەوێیە، لەم بەرنامەیەدا قورئان دەخوێنێت و باسی ئەو ساتەش دەکات کە دنیای جێهێشت.
پۆدکاستی سپی بەرهەمێکی هاوبەشی تۆڕی 964 و ڤینۆ پرۆداکشانە، ئارام سەرداری هونەرمەند پێشکەشی دەکات و لەسەر پلاتفۆڕمەکانی 964 تەواوی ئەڵقەکانی پەخش دەکرێت.
جا گێڕانەوەی ئەڵقەی ئەمجارە بە نووسین چێژبەخش نییە، لەم لینکەوە هەموو بەرنامەکە ببینن و پڕ بەدڵی خۆتان پێبکەنن.