دوێنێ شەو چی روویدا؟

لە پایتەختی کوردستان پیاوانی سیاسەت کۆدەبنەوە و دۆخی سعودیەش شڵەقاوە

پەری ساڵح

ئەمڕۆ لە پایتەختی کوردستان پیاوانی سیاسەت کۆدەبنەوە و دۆخی سعودیەش شڵەقاوە، کورت پوخت ئەوەی روویداوە بۆت باس دەکەین:

📌دیداری مێری لە هەولێر ئەمڕۆ دەستپێدەکات و چەندین کەسایەتی و پیاوانی سیاسی بە گفتوگۆی گرنگ کۆدەکاتەوە و باسی دینار و دۆلاریش دەکرێت.

📌شەوی رابردوو د. دلاوەر عەلادین سەرۆکی ئینیستیوتی مێری میوانداری مەزڵوم عەبدی و ژمارەیەک دیبلۆماتکاری کرد و پێکەوە گفتوگۆیەکی گەرموگوڕیان کرد.

📌دژەتیرۆری سلێمانی رایگەیاند؛ تیرۆریستێکی د.اعـ*ـشمان لە ناحیەی بەردەقارەمان دەستگیرکردووە، خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و چەکداری رێکخراوی تیرۆرستیی د.اعـ*ـش بووە و بەشداری چەندین کار و چالاکی تیرۆرستی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە.

📌شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، بە فڕۆکەی F-16 دووجار حەشارگەیەکیان کردە ئامانج کە پاشماوەکانی د.اعـ*ـش لە لە سنووری پارێزگای دیالە بەکاریان دەهێنا، لە ئەنجامدا حه‌شارگه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ناوبرا.

📌نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار رایگەیاند: ئەگەرچی رێکاری گۆڕینی نرخی دراوی نیشتمانی لە هەندێک وڵاتدا کە رووبەڕووی قەیرانی ئابووری دەبنەوە پەیڕەو دەکرێت، بەڵام سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە بەندە بە توانای حکومەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی، پاراستنی داهاتی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر بازاڕ.

📌دوو شەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ریاز و فڕۆکەخانەی مەلیک فەهد لە دەمام چەند جارێک لەلایەن حو*سییە*کانی یەمەنەوە بە مووشەک و درۆن کرانە ئامانج، ئەوەش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر و زیانی گیانی و ماددی گەورە.

📌حو*سییەکا*نی یەمەن بەرپرسیارێتیی خۆیان بۆ هێرشەکان (کە چوار شوێنی لەخۆ گرتووە، لەوانە ئارامکۆ و فڕۆکەخانەکان) راگەیاند و هۆشدارییەکی توندیان دایە سەرجەم هێڵەکانی ئاسمانی و گەشتیاران کە ئاسمانی سعودیە بەکارنەهێنن و خۆیان لە فڕۆکەخانەکان بەدوور بگرن، چونکە هێرشی زیاتر ئەنجام دەدەن.

📌دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعودیە رایگەیاند, کە لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە شاری ریاز، دانیشتوویەکی بیانی گیانی لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون

📌سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانیی عەرەبی توانیویەتی مووشەکی کروز لە نزیک فڕۆکەخانەکان بخاتە خوارەوە، هاوکات فڕۆکەیەکی کارگۆی نێودەوڵەتیش لە کاتی بەسەردافڕینی ئاسمانی سعودیەدا کۆدی نائاسایی (7700)ی راگەیاند، لە بەرامبەریشدا فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردەوە سەر پێگەکانی حو*سییە*کان لە یەمەن.

📌راوێژکاری دیپلۆماسیی سەرۆکی ئیمارات: بەئامانجگرتنی سعودیە، راستەوخۆ ئاسایشی ئیمارات و سەرجەم وڵاتانی کەنداو تێکدەدات.

📌ترەمپ، رێککەوتنی ئاگربەستی وزە لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەردوو لایەن رێککەوتوون، ئاگربەستەکە مەشکێنن

📌سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بەکەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی راگەیاند، ئێران هیچ نەوتێکی لەناو کەشتییەکان نەماوە و قەرزاریشە و جەختیش دەکاتەوە، گەمارۆی سەر ئێران چڕتردەکەنەوە و بەتەواوی لە جیهان دایدەبڕێنن.

📌رۆیتەرز: وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوتا سعودییەکەی راگەیاندووە کە تاران ئامادەیە هاوکاری بکات لە ئاسانکاریکردنی گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و یەمەن.

📌کەناڵی 13ی ئیسرائیلی: ناتانیاهۆ شەوی رابردوو کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری ئەمنی ئەنجامداوە، ئەوەش دوای لێدوانەکەی ترەمپ دەربارەی ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران.

📌وەزارەتی بەرگریی رووسیا: هێزەکانمان کەشتییەکیان لە دەریای رەش کردە ئامانج کە بارێکی سەربازیی بۆ بەندەری «ئۆدێسا»ی ئۆکرانیا دەگواستەوە.