ده‌شتی هه‌ولێر
جوتیاران به ئامێرێک دژی هه‌وره‌بروسكه ده‌وه‌ستنه‌وه
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئامێرێک بۆ رێگریكردن له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ورەبروسكه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌به‌سترێت، وه‌ستایه‌كی ئه‌م بواره‌ش ده‌ڵێت خوێ و خه‌ڵووزیش بۆ ئامێره‌كه داده‌نرێت.
وەستا هاوبەش شاکر، كه ئامێره‌كه بۆ كێڵگه و بیر و سه‌ربانه‌كان ده‌به‌ستێت، به 964ی وت، ئامێره‌كه لە رێگەی پارچە ئاسنێکی دوو مەتری دەبەسترێت، زۆربەی جوتیارەکان دایدەنێن، بۆ ئەوەی زیان بە مەحاویلە و غەتاسی ئاویان نەگات.
هه‌رچه‌نده زستان نه‌هاتووه، به‌ڵام ماوەیه‌كه نه‌رمه‌باران و هه‌وره‌بروسكه هەولێر و ده‌وروبه‌ری گرتووه‌تەوە، جوتیارانیش پەنا دەبەنەبەر دانانی ئه‌و ئامێره‌ی وه‌ك بەرگری لە بروسکە كارده‌كات.
وه‌ستا هاوبه‌ش ده‌ڵێت: ئامێرەكه دژەبروسکەی پێدەڵێن، بە چەند قۆناغێک دەبەسترێت، ئامێرەكه کاتێک بروسکه لێی دەدات راستەوخۆ بروسکەکە وەردەگرێت و لە وایەری ئەرزی دەردەچێتەوە، خوێ و خه‌ڵووزیش دادەنێین بۆ ئەوەی ماددەی ئاسنی زیاتر بێت لە خوارەوە.
هه‌روه‌ها وتی، ئێستا ئەو ماڵانەی لە دەشتن، زیاتر ئامێره‌كه دەبەستن.
ساڵی پار له گوندێكی ده‌شتی هه‌ولێر سێ کرێکار بە هەورەبروسکە گیانیان لە دەست دا، ئەمە جگە لەوەی زۆرجار هەورەبروسکە لە مەڕوماڵات و رەز و بەرهەمی جوتیارانیش دەدات و دەیانسووتێنێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا