دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک، فۆتۆ: ئەرشیف
كه‌ركوک
15 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له كه‌ركوک رایگه‌یاند، 15 كه‌سیان به تۆمه‌تی فرۆشتن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نیو كیلۆ مادده‌ی كریستاڵ و چه‌ند چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ك.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10.10.2026 له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، مه‌فره‌زه‌كانیان له زنجیره‌یه‌ک چالاكیدا لە سنووری شارەکە توانیویانه 15 كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر نیو كیلۆ مادده‌ی كریستاڵ و هه‌زار و 500 حه‌بی جۆری لاریكا، له‌گه‌ڵ سێ نارنجۆک و دوو ده‌مانچه و ته‌رازوو و كه‌لوپه‌لی كێشان و به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێن، مه‌فره‌زه‌كانیان به‌رده‌وامن له راوه‌دوونانی بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ریان.