دیمەنێکى تەقتەق - وێنە: 964
پێش کڕین سەردانیان بکەن
ئاگاداریی شارەوانی تەقتەق سەبارەت بە کڕین و فرۆشتنی زەوی
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی تەقتەق بە ئاگادارییەک، داوای لە هاوڵاتییان کردووە پێش هەر مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی زەوی، دڵنیاببنەوە لە rێگەپێدانی فەرمی و نەبوونی هیچ کێشەیەکی یاسایی.
ئەوەش، بۆ پاراستنی سەروەت و سامانیان و رێگریکردن لە زیانی ماددی.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە هاوڵاتییان نابێت بە هیچ شێوەیەک دەست بە کڕین یان فرۆشتنی زەوی بکەن، پێش ئەوەی سەردانی شارەوانی بکەن و دڵنیابنەوە کە زەوییەکە رێگەپێدانی فەرمی هەیە و مامەڵەکردن لەگەڵیدا هیچ گرفتێکی یاسایی لێ ناکەوێتەوە.
شارەوانی تەقتەق بە تایبەتی ئاگادارییەکەی دووپات کردووەتەوە لەبارەی زەوییەکانی ناوچەکانی دەشتی گەرمک، کۆرنیشی تەقتەق، گۆمی مام تەها و چەمی رەشید.
وە داوای کردووە هاوڵاتییان پێش هەر مامەڵەیەک بۆ دڵنیابوونەوە سەردانی شارەوانی بکەن، تا لە هەر زیان و زەرەرێکی ماددی و یاسایی دوور بن، ئەم ئاگادارییە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی تەقتەقەوە ئەمڕۆ سێشەممە 22.9.2026 بڵاوکراوەتەوە.