به‌ وزه‌ی ئه‌تۆم كار ده‌كات

ئه‌براهام لینكۆڵن گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌مریكا

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کەشتیی فڕۆکه‌هەڵگری ئەمریکی “ئەبراهام لینکۆڵن” دوای جێگیرکردنێكی درێژخایەن، کە لەو ماوەیەدا بەشداری لە شەڕی دژی ئێراندا کرد، گەڕایەوە بۆ بەندەر و شوێنی وه‌ستانی خۆی لە کەنارەکانی رۆژئاوای ئەمریکا.

خێزانی ئەندامانی تیمه‌ خزمەتگوزارییەکە لە كه‌ناری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا ریز بوون بۆ پێشوازیکردن لە کەسوکارەکانیان، دوای نزیکەی ساڵێک لە دابڕانیان.

کەشتییەكه‌، كه‌ به‌ وزه‌ی ئەتۆمی كارده‌كات، گومان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی هه‌بوو، لە مانگی 11ی ساڵی رابردووشه‌وه‌ بۆ ئەرکێک لە دەریای باشووری چین، کالیفۆرنیای بەجێهێشتبوو، پێش ئەوەی کەمێک پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە کۆتایی مانگی شوباتدا دووبارە جێگیر بکرێتەوە له‌ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌، کەشتییە فڕۆكه‌هەڵگرەکە هه‌ر لە دەریادا مایەوە تا لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا لە تایلەند جێگیر بوو؛ بەڵام درێژخایەنی جێگیرکردنەکە کاریگەری لەسەر کارمەندانی هەبوو کە لەناو کەشتییەکەدا خزمەتیان دەکرد له‌ ته‌ك گرووپه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كه‌دا.