کشتوکاڵی راپەڕین رەتیدەکاتەوە بەڕێوەبەرەکەیان دەستگیر کرابێت
"سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین"
کشتوکاڵی راپەڕین رەتیدەکاتەوە بەڕێوەبەرەکەیان دەستگیرکرابێت
شۆڕش قادری
کشتوکاڵی راپەڕین رەتیدەکاتەوە بەڕێوەبەرەکەیان دەستگیرکرابێت و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرابێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە کە گوایە ئەمڕۆ چوارشەممە 14.10.2026 پەیجێک هەواڵێکی لەسەر ئەوە بڵاوکردووەتەوە کە بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی راپەڕین رووبەڕووی لێکۆڵینەوە یان دەستگیرکردن بووەتەوە.
دەشڵێت، “سەرلەبەری ئەم هەواڵە دروستکراوە بە توندی رەتدەکەینەوە و بۆ رای گشتیی رادەگەیەنین کە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە، تەنها ناوزڕاندن و لەکەدارکردنی کەسایەتیی فەرمی و دامەزراوە حکومییەکانە”.
کشتوکاڵی راپەڕین راشیگەیاندووە، بەرامبەر ئەم ناوزڕاندن و تەشهیرە، سبەی پێنجشەممە 15.10.2026 بەڕێوەبەرەکەیان بە شێوەیەکی فەرمی لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی راپەڕین سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە پەیجەکە بەڕێوەدەبەن و هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.